2 یاریزانی بارسێلۆنا لوتكه‌ی گرانبه‌هاترین یاریزانانی جیهانی گرتووه
دوو یاریزانی بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئاستی لاوان، پێدری گۆنزالێز و ئانسو فاتی له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانانی 2021 دێن و یاریزانێكی ریال مه‌دریدیش پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به‌پشتبه‌ستن به پێگه‌ی (ترانسفێرماركێت) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئێستا پێدری له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی گه‌یشتووه‌ته 80 ملیۆن یۆرۆ و ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهانی گرتووه له ئاستی لاوان، له‌سه‌ر ئاستی گشتی له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانانی جیهان دێت.
ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا به 60 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی دووه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانی لاوی گرتووه، ئیدواردۆ كاماڤینگای ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسیش به 55 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی رابردووه‌وه و پێدری و فاتی شوێنی خۆیان له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا كردووه‌ته‌وه و رۆڵێكی كاریگه‌ریان له یانه‌كه هه‌یه، ئیداره‌ی بارسا سه‌ركه‌وتوو بوو له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م دوو یاریزانه، پێدری تا 2026 و فاتی تا 2027 گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه درێژ كرده‌وه.