وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: رێژه‌ی هه‌ژاری كه‌مبووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه، تا سه‌ری ساڵیش رێژه‌كه هێشتا داده‌به‌زێت.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌رزبووه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی گه‌یشته له سه‌دا 31.7.
هینداوی راشیگه‌یاند، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌رزبووه‌وه، كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده دروستكرد.
روونیشیكرده‌وه، ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن، رێژه‌ی هه‌ژاری بۆ له سه‌دا 29 دابه‌زیووه، تا سه‌ری ساڵیش ئه‌و رێژه هێشتا به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت.
ئاماژه‌یپێكرد، هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت و چالاكبوونی كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماهیر حه‌مماد، بریكاری وه‌زاره‌تی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری راپۆرتێكی پێشكه‌شی به ئه‌نجومه‌نی ئابووری عێراق كردووه.
راشیگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی پرسی هه‌ژاری له عێراق ئاسان نییه، ده‌بێت حكومه‌ت كاری بۆ بكات، جیا له‌وه‌ش ته‌واوی ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات كه ده‌بنه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له عێراق.
حه‌مماد گوتی: پرسی سه‌ره‌كی هه‌ژاری له عێراق نه‌بوونی پاره‌ی پێویسته بۆ خه‌رجی رۆژانه، كه په‌یوه‌سته به پێداویستییه گرنگه‌كانی رۆژانه، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخوود دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ هاووڵاتیانی عێراقی هه‌یه.
ماهیر حه‌مماد روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی پلاندانان خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان دابین ده‌كات، كه ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه له دێهات و پارێزگاكانی عێراق ئاو و كاره‌با و خۆراك و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی دابین ده‌كات.
گوتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بووه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری بوون له عێراق، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه هه‌ره‌مه‌كیین، ژیانیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.