بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وه‌رگه‌ڕا
K24 – هه‌ولێر:
دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 19ی دیكه بریندار بوون له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك، كه په‌نابه‌رانی له خۆرهه‌ڵاتی سربستان ده‌گواسته‌وه.
پۆلیسی سربستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو له ناوچه‌یه‌ك نزیك له سنووری بولگارستان روویداوه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی پۆلیسی سربستان، 22 په‌نابه‌ر له ناو بارهه‌ڵگرێكدا بوون و بارهه‌ڵگره‌كه خۆی كێشاوه به ستوونێكدا و به هۆی خێراییه زۆره‌كه‌یه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه هاووڵاتییه‌كی سربستانه و ویستوویه‌تی رابكات له ده‌ست پۆلیس، به‌ڵام دواتر به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی به قاچاغی په‌نابه‌ران بۆ سربستان ده‌ستگیركراوه.
پۆلیس ئاشكرایكردووه، دووان له په‌نابه‌ره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و چواریشیان برینه‌كانیان سه‌خته.
به گوێره‌ی راپۆرتی میدیایی كه‌ناڵه‌كانی سربستان، زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ته‌مه‌نێكی گه‌نجدان.
ئه‌وه‌ش زانراوه ئه‌و په‌نابه‌رانه له رێگه‌ی به‌ڵكانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سربستان و له بولگاریا و یۆنانستان و مه‌كدۆنیاوه تێپه‌ڕیون.
له 2015دا ئه‌و رێگه‌یه به رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یشتنی په‌نابه‌رانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ئاسیا به مه‌جه‌ڕستان و كرواتیا هه‌ژمار ده‌كرا، كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپان.
هه‌نگارستان و كرواتیا ئێستا سنووری خۆیان ته‌لبه‌ند كردووه و به توندی دژی كۆچی نایاسایی په‌نابه‌ره خۆرهه‌ڵاتییه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی سربستان بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه 200 تا 500 یۆرۆیان داوه‌ته قاچاغچییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌ننه سربستان.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتد پرێس