پاتریس ئیڤرا نوێی كرده‌وه
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا به فه‌رمی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پاتریس ئیڤرای به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژ كرده‌وه.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی به فه‌رمی هه‌واڵی نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی (پاتریس ئیڤرا) تا ساڵی 2017 راگه‌یاند.
پاتریس ئیڤرا له هاوینی 2014 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆ گواسترایه‌وه، ئه‌و پێشتر 5 نازناوی پرێمه‌ر لیگ، 3 جامی ئینگلاند و نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانی پێشووی بردۆته‌وه.