هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

"رێکكارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تەواو دەکرێن"
تابلۆی ئۆتۆمبێل نوێ ده‌كرێنه‌وه‌
تابلۆی ئۆتۆمبێل نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایگه‌یاند، شۆفێران ده‌توانن له‌ مه‌ودوا تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ شێوه‌ی باریكی ئینگلیزی بگۆڕن.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌هۆی ئەوەی هاووڵاتیەکی زۆر سەردانی هاتووچۆی هەولێریان کردووە بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بۆ تابلۆی باریکی ئینگلیزی، توانای داراییان ڕێگایان پێنادات کە دەفتەری (خروجیە) بۆ ئۆتومبێلەکانیان دەربهێنن، بۆیە وەکو هاوکاریەک بۆهاووڵاتیان بڕیار درا لە بەیانیەوە کە دەکاتە ڕۆژی 2021/11/15 دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ دەرهێنانی دەفتەری (خروجیە) بگۆڕن.

تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆکە، گۆڕینی مۆڵەتەکەیانە بۆ نێودەوڵەتی، کە رێکكارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تەواو دەکرێن.