109 قوتابی ئه‌فغانی بۆ خوێندنی زانكۆ هاتوونه‌ته سلێمانی

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا 109 قوتابی ئه‌فغانی گه‌یشتوونه سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكه‌ن و بڕیاریشه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و ژماره‌یه بۆ 300 قوتابی به‌رزببێته‌وه و بێن له‌و شاره بخوێنن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، قوتابییه ئه‌فغانییه‌كان به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا ئاسانكارییان بۆ كراوه تا بێنه ئه‌و شاره.
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له مانگی ئابی رابردوو له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان نزیك بوونه‌وه، قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی راكردنیاندا له‌و وڵاته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌وان به "كافر" ناوده‌بات.
كاتێك تاڵیبان كابوولی كۆنترۆڵ كرد، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له وڵاته، كه له رووی داراییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت، به "حه‌شارگه‌ی كافران" وه‌سفكردووه، قوتابییه‌كانیشی به "سیخوڕ" ناوبردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو قوتابخانه و زانكۆكانیشی داخست.
نه‌دا، كه كچه قوتابییه‌كی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیه له ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه و تۆماره‌كانی قوتابیانیان له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك سووتاند، بۆ ئه‌وه‌ی تاڵبیان ده‌ستیان به ناو و ناوونیشانی ئه‌و قوتابیانه نه‌گات، كه له‌و زانكۆیه ده‌یانخوێند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده كارمه‌نده بیانییه‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان زوو گه‌یه‌ندرانه فڕۆكه‌خانه‌ی كابوول، به‌ڵام قوتابییه ئه‌فغانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه ده‌ركران، گوتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌فغانین و بیانین نین، بۆیه ره‌وشی ئه‌و قوتابیانه له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا زۆر خراپ بووه.
دواتر بڕیار درا ئه‌وانیش رزگار بكرێن و له 21ی ئابی رابردوو، نه‌دا و چه‌ند قوتابییه‌كی دیكه‌ی ئه‌فغانی له رێگه‌ی گه‌شتێكی "قه‌ته‌ریه" ئه‌فغانستانیان به‌جێهێشت، نه‌دا ده‌ڵێت "هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو".

راشیگه‌یاند، ئێمه به خێزانه‌كانمان نه‌گوت ده‌مانبه‌ن بۆ عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن له‌لایه‌ن خێزانه‌كانمانه‌وه پێیانده‌گوترێت "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر عێراق بیستوومانه، ته‌قینه‌وه و رێكخراوی داعشه"، بۆیه ناچاربووین ئه‌و بابه‌ته ئاشكرا نه‌كه‌ین.
عێراق ئه‌و شوێنه ئارامه نه‌بووه، كه قوتابییه‌كان بۆی ده‌گه‌ڕان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش "ماشال"، (ته‌مه‌ن 24 ساڵ) كچه قوتابییه‌كی دیكه‌ی ئه‌فغانییه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك زانیمان گه‌شتی فڕۆكه‌كه له عێراق كۆتایی دێت، گوتمان ئه‌وه تاڵیبانمان به‌جێهێشت و رووبه‌ڕووی داعش ده‌بینه‌وه.
ماشال دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی قوتابیانی ئه‌فغانی گه‌یشته زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی، دركی به‌وه كردووه، كه ئه‌و مه‌ترسییه بوونی نییه، كه ئه‌وان نیگه‌رانی بوون و ئه‌و شوێنه زۆر ئارامه.
قوتابییه ئه‌فغانییه‌كان كاتێك گه‌یشتنه سلێمانی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی و مامۆستاكانه‌وه له نیوه‌ی شه‌ودا به گوڵه‌وه پێشوازی كران، ئه‌وان سه‌رسام بوون، كاتێك بینیان زانكۆكه دیواره‌كانی بڵند نییه و به هێزی ئه‌منی ده‌ورنه‌دراوه.
تا ئێستا 109 قوتابی ئه‌فغانی گه‌یشتوونه سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی بخوێنن، پێشبینیش ده‌كرێت، له كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی قوتابییه ئه‌فغانییه‌كان بگاته 300 قوتابی، كه به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ئاسانكارییان بۆ كراوه.