کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە سبەی سێشەممەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دروست دەبێت و لە هەندێک ناوچە بەفر و باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمە باران و بەفربارین لە هەندێک ناوچەی شاخاوی.