ئه‌و 10 وڵاته به‌هۆی كۆرۆناوه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی جۆنز هۆپكینز-ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهان گه‌یشته زیاتر له 253 ملیۆن كه‌س و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌و په‌تایه گه‌یشته 5.1 ملیۆن كه‌س.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و زانكۆیه، تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 253 ملیۆن و 294 هه‌زار و 186 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌كاتێكدا له‌و ژماره‌یه‌دا 5 ملیۆن و 100 هه‌زار و 195 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه له ژماره‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا، كه 763 هه‌زار و 92 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 47 ملیۆن و 74 هه‌زار و 80 كه‌س به تووشبوونی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه.
به‌رازیل له ریزبه‌ندی دووه‌م دێت له ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه، كه 611 هه‌زار و 283 كه‌س مردوون، 21 ملیۆن و 957 هه‌زار و 967 تووشبووی كۆرۆناش تۆماركراوه.
هیندستان به مردنی 463 هه‌زار و 530 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، له‌و وڵاته تا ئێستا 34 ملیۆن و 437 هه‌زار و 307 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه.
مه‌كسیك له ریزبه‌ندی چواره‌مه و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 291 هه‌زار و 89 كه‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 3 ملیۆن و 844 هه‌زار و 791 تووشبووی كۆرۆناش له‌و وڵاته تۆماركراوه.
رووسیا له ریزبه‌ندی پێنجه‌م دێت، كه 250 هه‌زار و 609 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 8 ملیۆن و 918 هه‌زار و 926 كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.
پیرۆ له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مه كه 200 هه‌زار و 635 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 ملیۆن و 214 هه‌زار و 543 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
ئیندۆنسیا له ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دێت، كه 143 هه‌زار و 659 كه‌س به په‌تاكه مردوون و 4 ملیۆن و 250 هه‌زار و 855 كه‌سیش تووش كۆرۆنا بوون.
به‌ریتانیا له رێزبه‌ندی هه‌شته‌م دێت، كه ژماره‌ی مردن له كۆرۆنا گه‌یشته 143 هه‌زار و 337 كه‌س، 9 ملیۆن و 608 هه‌زار و 568 تووشبووی په‌تاكه‌ش له‌و وڵاته تۆمار كراوه.
ئیتاڵیا له ریزبه‌ندی نۆیه‌مه و له‌و وڵاته 132 هه‌زار و 775 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 ملیۆن و 860 هه‌زار و 61 تووشبووی په‌تاكه‌ش تۆماركراوه.
كۆڵۆمبیاش له ریزبه‌ندی ده‌یه‌مه، كه ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا گه‌یشته 127 هه‌زار و 809 كه‌س، تا ئێستاش 5 ملیۆن و 31 هه‌زار و 945 تووشبووی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمار كراوه.