کۆمپانیایەکی رووسی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی گاز لە عێراق رادەگەیەنێت

داوا دەکات ماوەی گەڕان بە دوای نەوتی بۆ درێژ بکرێتەوە
یەکێک لە کێڵگەکانی نەوت لە عێراق کە کۆمپانیای لوک ئۆیل وەبەرهێنانی تێدا دەکات
یەکێک لە کێڵگەکانی نەوت لە عێراق کە کۆمپانیای لوک ئۆیل وەبەرهێنانی تێدا دەکات

K24 - هەولێر

کۆمپانیای لوک ئۆیلی رووسی رایگەیاند، چەندین پڕۆژەی گەورە لە بواری وەبەرهێنانی گازی هاوتای نەوت لە عێراق ئەنجام دەدەن، بەڵام بەو مەرجەی ماوەی پڕۆسەی بەدواداگەڕانی نەوتی لە عێراق درێژبکەنەوە.

ئەو کۆمپانیایە ئاشکرای دەکات، بە گوێرەی پێشبینییەکانیان یەدەگی کێڵگەی ئەریدۆ لە پارێزگای زیقار نزیکەی حەوت ملیار بەرمیل نەوت دەبێت.

فاگێت ئەل کەبیرۆڤ سەرۆکی کۆمپانیای لوک ئۆیلی رووسی رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان چەندین پڕۆژەی گەورە لە عێراق جێبەجێ دەکات، لە نێویشیاندا پڕۆژەی وەبەرهێنانی گازی هاوتای نەوت، هەروەها بۆ وێستگەی گوشار و وشککردنەوەی گاز لە کێڵگەی رۆژئاوای گورنە2 لە پارێزگای بەسرە، کەمکردنەوەیەکی ئاشکراشیان راگەیاندووە، سەرەڕای پڕۆژەی پەرەپێدانی یەمامە لە رۆژئاوای گورنە دوو.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکەیان داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە، جارێکی دیکە چاوخشاندەوە بە ماوەی پڕۆسەی گەڕان بەدوای نەوتدا بکات، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکەی لە بلۆکی بەدواداگەڕانی دەیەم بۆیان درێژ بکاتەوە.