پیر خدر سلێمان خه‌لیل سلێمان کۆچی دوایی کرد
K24 - هه‌ولێر:
پیر خدر سلێمان، کەسایەتی رۆشنبیر و نووسەر و ئەندامی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می پەرلەمانی کوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دهۆك به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد.
پیر "خدر سلێمان خه‌لیل سلێمان"، لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له خولی یه‌كه‌م و دووەم ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووه، له ساڵی 1952 له شێخان له دایك بووه، به‌كالۆریۆسی له زمانی كوردی به‌ده‌ستهێناوه، له ماوه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده – په‌یوه‌ندییه‌كان و رۆشنبیری بووه.
پیر خدر سلێمان، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی بووه، له ساڵی 1991 تا 1997 سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد/ لقی دهۆك بووه، دواتر بووه‌ته سه‌رۆكی بنگه‌هێ لالش بۆ رۆشنبیری.