سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی دەكات

جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرایه‌وه‌.. گرنگی یەكگووتاری کورد لە بەغدا بە پێویست زانرا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی

K24- هه‌ولێر:

رۆژی دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین, سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا .

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگی یەكگووتاری کورد لە بەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەخت لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی کرایەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.

H.B