ئێران پێداگری لە سەر لابردنی سەرجەم گەمارۆكان دەكات

"ئەمه‌ریكا دەبێ ھەڵسوكەوتی خۆی بگۆرێت"
كۆماری ئیسلامی ئێران /  تاران
كۆماری ئیسلامی ئێران / تاران

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، لە گفتوگۆكانی ڤیەننا پێداگری لەسەر لابردنی سەرجەم گەمارۆكانی ئەمه‌ریكا بۆ سەر وڵاتەكەیان دەكەن.

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، بەمزووانە رافائێل گرووسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناووكی سەردانی ئێران دەكات، بۆ ئەوەی دوا پێشھاتەكان تاووتوێ بكەن.

خەتیبزادە راشیگه‌یاند، ئێران لە گفتوگۆكانی ڤیەننا بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ناووكی پێداگری لە سەر لابردنی سەرجەم گەمارۆكانی ئەمه‌ریكا بۆ سەر وڵاتەكەی دەكات.

گوتیشی: لابردنی گەمارۆكان دەبێ بەكردار بێت.