دهۆك.. به به‌شداری سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
به وتاری به‌خێرهێنان، كه له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت، كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ریه‌ك به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكده‌خات.
كۆڕبه‌نده‌كه له رۆژانی 16 و 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای پێشكه‌شكردنی گوتاری به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م پانێل بە ناونیشانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گۆڕانكاریدایه: بردنه‌وه و پاراستنی ئاشتی" پێشکەش دەکرێت.
دواتریش به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، گوتاری تایبه‌تی خۆی له پانێلی یه‌كه‌م پێشكه‌ش ده‌كات، كه تێیدا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه و سه‌قامگیری وڵات ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌ر له پانێلی یه‌كه‌م، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی، گوتاری تایبه‌تی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
دواتریش هه‌ریه‌ك لە رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ی سیاسی پارتی و ره‌حیم ئه‌بوڕه‌غیف قسه ده‌كه‌ن و بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له پانێلی دووه‌می هه‌مان رۆژدا به‌ناوونیشانی "ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ره‌هه‌نده‌كانی بنیاتنانی ئاسایشی هه‌رێمی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەریەک لە فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌لید ئیسماعیل، باڵیۆزی میسر، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، د. ئیلهام فه‌خرۆ له زانكۆی ئێكسێتهر و د. دالیا داسا، له سه‌نته‌ری بیركلی زانكۆی كالیفۆرنیا به‌شدار ده‌بن.
له پانێلی سێیه‌می رۆژی یه‌كه‌مدا، كه له‌لایه‌ن د. كارین یۆنگ، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ریه‌ك له د. ڤاندا فێلباب له په‌یمانگه‌ی برووكینگز، د. ته‌ها ئۆزهان، له په‌یمانگه‌ی ئه‌نقه‌ره، د. فێردریك وێری، له كارنیهیج ئیندۆومێنت بۆ كاروباری ئاشتی جیهانی، عه‌دنان ته‌باته‌بائی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جێبه‌جێكاری به‌شدار ده‌بن.
له پانێلی چواره‌مدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌رگای گفتوگۆ و پرسیاركردنیش به رووی ئاماده‌بوواندا ده‌كرێته‌وه، پانێلهكهش له‌لایه‌ن مارتن چولۆڤ، رۆژنامه‌وان له رۆژنامه‌ی "ذه گاردیان"ی به‌ریتانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
رۆژی یه‌كه‌می كۆڕبه‌نده‌كه‌ش، به گوتارێكی د. راندل رۆدس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك كۆتایی پێدێت.
له رۆژی دووه‌می كۆڕبه‌نده‌كه‌شدا چوار پانێل به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمی و سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه به گوتارێكی د. هونه‌ر عیسا، مامۆستا له زانكۆی دهۆك ده‌ستپێده‌كات.
پانێلی یه‌كه‌م به ناونیشانی گه‌شه‌سه‌ندن له كوردستانی عێراق، حوكمڕانی له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا، به به‌شداری هەریەک لە د. محه‌مه‌د رازی، راوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم، عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری بەڕێوەبەری ستافی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سه‌لما ریفاس، توێژه‌ری ناوه‌ندی محه‌مه‌د بن را‌شد، ستیفان شكسپیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی كۆمپانیای ی‌و گۆڤ و لۆرد فرانسس مۆدی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پانێلهكهش له‌لایه‌ن د. كارین یۆنگ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
پانێلی دووه‌می رۆژی دووه‌م كۆڕبه‌نده‌كه، کە تایبه‌ته ئاسته‌نگ و پێشهاته‌كانی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به به‌شداری هه‌ریه‌ك له رۆمان بلێكوا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، باڵیۆزی پیته‌ر گالبرێس، د. ئیرینا ئیڤاگیلسكایا، له په‌یمانگای ئابووری جیهان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رووسیا، د. محه‌مه‌د ئهلسولامی، په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێران بۆ توێژینه‌وه له كاروباری سعوودیه به‌شدار ده‌بن، پانێله‌كه له‌لایه‌ن د. دالیا داسا كایی، له سه‌نته‌ری بێركلی زانكۆی كالیفۆرنیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له پانێلی سێیه‌میشدا، د. مه‌نال شه‌هابی، له زانكۆی ئۆكسفۆرد، د. مۆرگان كاپڵان، له كارنیج ئیندۆومێنت بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، د. یونس ئه‌بو ئه‌یوب، له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خاتوو كلاریس پاستۆری، له رێكخراوی ئاسایش و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بن، لە لایەن باڵیۆز رۆبێرت فۆرد، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رپه‌رشتی پانێڵەکە ده‌كرێت.
پانێلی چواره‌میش به ناوونیشانی ئاژاوه‌ی چه‌كدار و مه‌ترسییه‌كانی ئاسایش بە بەشداری هەریەک لە د. كاوه حه‌سه‌ن له سه‌نته‌ری سیمسن، د. ده‌یڤید پۆڵۆك له په‌یمانگه‌ی واشنتن، زه‌ینه‌ب مه‌هدی، له ناوه‌ندی له‌نده‌ن بۆ زانستی ئابووری و سیاسی، زوهره تهبووری، له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بەڕێوەدەچێت. پانێلهكهش له‌لایه‌ن ماری كۆراود له ناوه‌ندی پرۆمیدیهشن به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دواتریش به گوتارێكی د. هونه‌ر عیسا، له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، كۆتایی به دیداره‌كه ده‌هێنرێت.