سبهی له یارییهكی یهكلاكهرهوه عێراق رووبهڕووی كۆریا دهبێتهوه
هەڵبژاردەی عێراق هیوایەکی کەمی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر ماوە و بۆ بەدەستهێنانی بلیتێکی پاشکۆی پاڵاوتنەکان رکابەریی لوبنان و ئیمارات و سووریا دەکات و سبهی سێشهممه له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره لە گەڕی شەشەم رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق بە هیوایەکی کەمەوە دەچێتە ژوانی کۆریای باشوور و لە گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 جارێکی دیکە رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە.
لە یاریی چوونی قۆناغێ سێیەم و کۆتایی پاڵاوتنەکان عێراق توانی بە خاڵێکی بە نرخ لە کۆریا بگەڕێتەوە، بەهۆی ئەو ئاستەی بەرامبەر کۆریا پێشکەشی کرد چاوەڕێ دەکرا عێراق بە ئەنجامێکی باش ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت و بگاتە جامی جیهانی، بە پێچەوانەوە عێراق هەر دوای ئەو یارییە بەرامبەر ئێران دۆڕا و لە سێ یاریی عێراق لە لێواری مەرگە و هیوایەکی لاوازی ماوە.
بەشار رەسەن و عەلی فایز و شێرکۆ کەریم گەڕاونەتەوە مەشقەکانی هەڵبژاردەکە و بۆ ئەم یارییە ئامادە دەبن، لەم یەکە مەشقییە ئادڤۆکاتی راهێنەری هۆڵەندی کاری لەسەر یاریی خێرا و گواستنەوەی تۆپ بۆ پێشەوە و فشار دروستکردن کردووە.
دوای یەکسانبوونەکەی بەرامبەر سووریاش ئادڤۆکاتی راهێنەر ئاشکرای کرد رکابەریکردنیان لەسەر بەدەستهێنانی بلیتی مۆندیال زۆر سەختتر بووە و لەسەر خانەی سێیەم ململانێی لوبنان و ئیمارات و سووریا دەکەن.
عێراق و کۆریای باشوور حەوت یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە و لە دوو یاریشدا یەکسان بوونە، عێراق لە سێ یاریی دۆڕاوە و دوو یاریشی لە رکابەرەکەی بردووەتەوە، لە دوایین پێنج یاریشدا عێراق تەنیا بردنەوەیەکی هەیە و کۆریاش دوو بردنەوەیە تۆمار کردووە.