وه‌زاره‌تی كاره‌با: وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان کەوتە کار
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یپێكرد، وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان یه‌كێكه له نوێترین و دیارترین ئه‌و وێستگه كاره‌باییانه‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی كرد و ئێستا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بوونە، به ته‌واو بوونیشی خزمه‌تێكی زیاتر به دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و تا ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه سوود له‌م وێستگه‌یه وه‌رده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ساغڵەمى له پڕۆژە‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای 165مێگاواتی گه‌رمیان به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م وێستگه‌یه به پێی گرێبه‌ستێك جێبه‌جێ كراوه له نێوان كۆمپانیای ئه‌گریكۆی به‌ریتانی و فیدڕاڵی خۆماڵی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه له ڕێكه‌وتی 1/10/2020، كاركردن له‌م وێستگه‌یه ده‌ستی پێ كرد و له ڕێكه‌وتی 20/9/2021 ته‌واوی پڕۆژە‌كه ته‌واو بوو، كه ده‌كاته سه‌دا 100ـی وێستگه‌كه ئاماده‌یه بۆ كاركردن و له سه‌ر ڕووبه‌ری 35 دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ساغڵەمى گوتیشی: "ئه‌و غازه‌ی كه به كار دێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له لایه‌ن كۆمپانیای گازپرۆمه‌وه له كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا دوو ئاماده ده‌كرێت و له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌كی حەوت كیلۆمه‌تری كه تیره‌كه‌ی شانزه ئینجه ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌كه و له‌وێشه‌وه له ڕێگه‌ی 172 مۆلیده‌ی كاره‌با كه دانراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باكه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و كاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێت، چوار دانه موەلیده له‌و 172موەلیده‌یه، كاره‌با ده‌ده‌نه ترانسفۆڕمه‌ر و ئه‌وانیش له ڕێگه‌ی محا‌ویله‌وه ده‌كرێتە 132 كه‌ی.ڤی و تێكه‌ڵ به تۆڕی نیشتیمانی ده‌كرێنەوە، هه‌ر موەلیده‌یه‌كیش له كاتژمێرێكدا كه‌متر له یه‌ك مێگاوات كاره‌با ده‌دات، هه‌روه‌ها له‌م وێستگه‌یه‌دا چوار کۆگاى گه‌وره‌ی غاز هه‌یه كه گازی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت.
ناوبراو ئاماژه‌یپێكرد، له وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان نزیكه‌ی 120 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن كه 40 كه‌سیان كرێكار و كارمه‌ندی كوردن و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و هەروەها 40 كه‌سی تریش ستافی پاسه‌وانانن واتا سكیوریتین و ئه‌م وێستگه‌یه ده‌پارێزن و 38 كارمه‌ندیشیان تایبه‌تن به كۆمپانیای ئه‌گریكۆ و بیانین.
وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان 165 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت و تێكه‌ڵی تۆڕی نیشتیمانی ده‌كرێته‌وه، سوودی فره‌لایه‌نی لێ ده‌كه‌وێته‌وه جیا له‌و بڕو كاره‌بایه‌ی كه به‌رهه‌می دێنێت، یه‌كێك له‌و سوودانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژە‌یه‌وه وه‌ده‌ست دێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆژە‌یه ده‌بێته هۆی زیادكردنی داهات بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌و غازه‌ی ده‌مێنێته‌وه حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی دیكه سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.