هه‌شته‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
له شاری دهۆك كاره‌كانی هه‌شته‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا رایگه‌یاند، به گوێره‌ی توانا هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویی بۆ كاری هونه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و پابه‌ندین به پێشخستنی كولتوور و هونه‌ر و به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوون وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه.
گوتیشی: خۆشحاڵم له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌شدارم و ده‌ستخۆشی له ستافی رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌م و به‌خێرهێنانی میوانه‌كان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی: بیستم كه تیمێكی هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری ئه‌فغانی لێره‌ن و به خێرهێنانی گه‌رمی هونه‌رمه‌نده ئه‌فغانییه‌كان ده‌كه‌م، چونكه دۆخی وڵاتی ئه‌وانیش وه‌ك وڵاتی ئێمه دژواره.