وه‌زاره‌تی كاره‌با: خزمەتگوزارییەکانی پێوەری زیرەك رێك ده‌خرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی بەکارخستنی تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەک و چارەسەرکردنی خێرای هەر گرفتێکی تەکنیکی کە لە کاتی بەکارهێنانی ئەم پێوەرەوە ڕوو دەدەن، بریکاری وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای EDMI کۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای ناوبراو بڕیاریان لە سەر باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پێوەری زیرەکدا، بەتایبەتی پێشخستنی لایەنی ئیشپێکردن و خوێندنەوەی زانیارییەکانی ناو پێوەرەکە و یەکەی کارەبای بەکارهاتوو لە دوورەوە، بۆ ئه‌وه‌ی کارئاسانیی زیاتر بۆ تیمەکانی چاکسازی لە کاتی روودانی هەر گرفتێک، بكرێت.
راشیگه‌یاند، ئەم گرفتانەش لە ڕێگەی ئامێرێکی تایبەتەوە چارەسەر دەکرێن کە بۆ ئەو مەبەستە دروست کراوە و بە بێ ئەوەی کە سندوقی پێوەرەکە بکرێتەوە، راستەوخۆ لە دوورەوە کۆنترۆڵی پێوەرەکە دەکات.