كازمی: كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی كۆچبه‌ره گیرخواردووه‌كانی سه‌ر سنووره‌كان ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مارگریتیس شیناس، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌به‌غدا، پرسی په‌نابه‌ران و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یبوو، مسته‌فا كازمی جه‌ختی له گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی په‌ره‌پێدان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا مارگرێتس شیناس جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ عێراق كرده‌وه، كه به‌ره‌و سه‌قامگیری هه‌نگاو ده‌نێت. ئاشكراشی كرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك هاوڕێیه‌كی هه‌میشه‌یی و ستراتیژی عێراق ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری نێوان وڵاتانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گفتوگۆی له باره‌یه‌وه كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییانی عێراقی و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ عێراقییه‌ك نه‌بێته قوربانی تۆڕه‌كانی قاچاغچێتی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و عێراقییانه ده‌كات، كه له‌سه‌ر سنووره‌كان گیریانخواردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره سبه‌ی جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.
H.B