میلیشیاکانی عێراق لەسەر سنوورەکانی سووریا بۆردوومان کران

K24 - هەولێر
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو چەند بارەگایەکی میلیشیاکانی عێراق لەسەر سنوورەکانی سووریا بۆردوومان دەکات.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سنووری سووریا - عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، چەند بارەگایەکی میلیشیاکانی عێراقی و ژمارەیەک لەو بیرە نەوتانەی کە بە دەست چەکدارانی ئەو گرووپانەوەیە بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووریا، لەو بۆردوومانەنەدا، سێ چەکدار کوژراون و 15ی دیکەش برینداربوون.
پێشتر چەند جارێکی دیکە چەکدارە میلیشیاکانی عێراق لە سنووری سووریا بۆردوومان کراون.