نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكده‌بنه‌وه كاریگه‌ریی درێژخایه‌نیان له‌سه‌ر جێده‌مێنێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ 50%ی ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكده‌بنه‌وه، كاریگه‌ری لاوه‌كی درێژخایه‌نی ڤایرۆسه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێده‌مێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، كه به كۆرۆنای درێژخایه ناسراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه تایبه‌ته به كۆرۆنای درێژخایه‌ن و له گۆڤاری "جاما"ی پزیشكی له مانگی رابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌ندێك كێشه‌ك له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت، به رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه، كه تا زیاتر له شه‌ش مانگ ده‌مێنێت.
توێژنه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 250 كه‌س كراوه و تێیدا روونكراوه‌ته‌وه، كه كۆرۆنای درێژخایه‌ن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، زۆربه‌یان تووشی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش، ماندووبوون و چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی دیكه ده‌بن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه 20%ی ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه كاریگه‌ریی لاوازیان له جوڵه‌كردن هه‌یه، 25%یان تووشی زه‌حمه‌تی له بیركردنه‌وه و سه‌رنجدان ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 30% به‌ده‌ست ده‌ڵڕاوكێوه ده‌ناڵێنن.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كردووه، 25% له‌وانه‌ی له‌و په‌تایه چاكبوونه‌ته‌وه، كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه، 20%یان تووشی قژ هه‌ڵوه‌رین و سووربوونه‌وه‌ی پێست ده‌بن، كه‌مه‌ڵه‌یه‌كی كه‌میشیان كێشه‌ی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن و ئازاری سینگ و كۆئه‌ندامی هه‌رس بۆ درووست ده‌بێت.
كاریگه‌رییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ماندووبوون به‌گشتی و هه‌ناسه‌ته‌نگی و له‌ده‌ستدانی به‌رده‌وامی هه‌ستی تامكردن و بۆنكردن، له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی جه‌مگه‌كان، له‌و كاریگه‌رییانه‌ن، كه ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌و ماكانه‌یان دركاندووه.
توێژینەوەکە به‌وه گه‌یشتووه، کاریگەرییە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا، کە دوای پەتاکە بەربڵاون، ره‌نگه کاریگەری لەسەر کوالیتی چاودێری تەندروستی درووست بكات، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەمده‌رامه‌ت و هه‌ژار.