دەزگای خێرخوازیی بارزانی تۆڕی خۆبەخشان رادەگەیەنێت

"لە هەموو شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی کوردستان ده‌توانن ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن"
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری هاووڵاتیان ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری هاووڵاتیان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌ راگه‌یندراوێكدا ئاشكرای كرد، تۆڕێكی خۆبەخشانیان لە هەموو شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی کوردستان دامه‌زراندووه‌، كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شداری تێدابكات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ر قه‌یرانێكی سرووشتی یان مرۆیی ببنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-دا هاتووه‌، هاووڵاتیان دەتوانن لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ببن بە خۆبەخش و هاوکاری هاووڵاتیان لەکاتی روودانی هەر قەیرانێکی سرووشتی یان مرۆیی یان پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بكه‌ن.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، خۆبەخشەکان پێشوەختە بەشداری خول و راهێنانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی خێرای قەیرانەکان دەکەن و لە کاتی روودانی هەر قەیرانێکی سرووشتی یان مرۆیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیوەندی بەو خۆبەخشانەوە دەکات، بۆ ئەوەی هاوکاربن لە یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو و زیانمەند.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئەگەر هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ببێت بە یەکێک لە خۆبەخشەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، پێویسته‌ له‌م لینكه‌ ناوی خۆی تۆمار بكات.