زه‌ڵمای خه‌لیلزاد: هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق بریتیین له هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، دەستیپێكرد، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد سیاسه‌تمه‌دار و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، وەك بەشداربووی كۆڕبەندەكە به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له چه‌ند ساڵی رابردوو سه‌رقاڵی كاروباری ئه‌فغانستان بووم، خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ گه‌ڕامه‌وه عێراق، هیوادارم به زووترین كات ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سند بكرێت.
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد راشیگه‌یاند، ئه‌فغانی و كورد خاڵی هاوبه‌ش و جیاوازیان له نێواندا هه‌یه، رێزگرتن له مافی ئه‌فغانییه‌كان به دروستكردنی حكومه‌تێكی گشتگیر به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری تاڵیبان بكرێت، كه له سۆنگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر مافه‌كانی پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌فغانستان دابین ده‌كرێت.
خه‌لیلزاد روونیكرده‌وه، پێویسته كێشه‌كان له عێراق دیاری بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه بكرێت و لایه‌نه‌كان یه‌كتری قبووڵ بكه‌ن و به هه‌موو مه‌رجێك رازی بن، ناكرێت له یه‌كه‌م هه‌نگاو رازی بن و دواتر په‌شیمان ببنه‌وه.
له باره‌ی داهاتووی داعش له عێراق، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌وه‌ی روونه كێشه‌كان و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق بریتیین له هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، كه وایكردووه بۆشایی بۆ گرووپه تووندڕه‌وه‌كان دروست بكات، پێشتر رێكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق هه‌بوون، ئێستا ده‌توانین بڵێین داعش كوڕی ئه‌لقاعیده‌ن، له عێراقدا كاری تووندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه پێویسته هه‌ناگاوه‌كانی ئابووری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و هه‌لیكار دابین بكرێت، كه وا ده‌كات داعش لاواز ببێت.
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد گوتی: گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق بریتییه له هه‌بوونی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز، تا ئه‌و ئاسته‌ش له ناو كوردیش ئه‌و خاڵه هه‌یه، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا شتێكی باشه، به‌ڵام لێره بووه‌ته كێشه، ده‌بێت ته‌واوی پێكهاته عێراقییه‌كان پێكه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش بگه‌نه رێكه‌وتن، بۆ نموونه ده‌ستوور كه هه‌موو لا پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه، ببێته خاڵی به یه‌كگه‌یشتن، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت، خه‌ڵك به دوای ئه‌لته‌رناتیڤیدیكه دا ده‌گه‌ڕێت، بۆیه یه‌كگرتوویی له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له یه‌كتری، عێراقییه‌كان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌بات.
خه‌لیلزاد گوتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی زه‌حمه‌تتره له ئۆپۆزسیۆن بوون، هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار و راسپارده‌كان گرنگه، بۆیه عێراق ده‌ستووری هه‌یه، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ی هاتووه‌ته پێش هه‌لێكی دیكه‌یه، ده‌بێت عێراقییه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به لێكتێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانێتی تازه.
خه‌لیلزاد جه‌ختیكرده‌وه، داهاتووی عێراق به‌ده‌ستی سه‌ركرده عێراقییه‌كانه، ئایا رێك ده‌كه‌ون یاخوود خه‌ڵكه‌كه به‌دوای ئالته‌رناتیڤی دیكه دا ده‌گه‌ڕێت.