بهرهبهیانی سبهی كلاسیكۆی جیهان بهڕێوهدهچێت
هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای ئهوهی وەکو یەکەم هەڵبژاردەی ئەمریکای لاتین سهركهوتنی بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر مسۆگهر كرد، ئەمجارەیان بهرهبهیانی سبهی له كاتژمێر 2:30 رووبەڕووی ئارجێنتینا دەبێتەوە، تانگۆ بە بردنەوە لەم یارییەدا دهتوانێت راستهوخۆ بلیتی مۆندیالی داهاتوو ببڕێت.
هێشتا چارەنوسی یاری رابردووی نێوان بەرازیل و ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر یەکلایی نەبووەتەوە، کەچی ئەو دوو زلهێزە ئەمجارەیان لە گەڕی چواردەی پاڵاوتنەکانی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا گەڕی رابردوو بە بردنەوەی لە ئۆروگوای، رێگەیەکی باشی بۆ بەدەستهێنانی بلێتی مۆندیال بڕی و بە بردنەوە لەم یارییەشدا، ئەوا گەیشتنیان بۆ مۆندیالی قەتەر مسۆگەر دەکەن.
پێش ئەم یارییە لیۆنێل سکالۆنی راهێنەرەکەی تانگۆ هاندەرانی هەڵبژاردەکەی دڵنیا کردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکەیان، لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.
لهمبارهیهوه سكاڵۆنی راهێنهری ئارجێنتینا گوتی: میسی هێچ کێشەیەکی نەماوە و خۆشبەختانە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری بووە، ئەو یاری رابردوو پێکانەکەی تێپەڕاند، بەڵام نەمانویست پەلەی لێ بکەین، بۆیە بەرامبەر ئۆروگوای تەنها پازدە خولەک بەشداریمان پێکرد، هاندەران دڵنیا دەکەمەوە لیۆ بۆ ئەم یارییە بەرامبەر بەڕازیل لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت، هیوادارم بتوانین یارییەکی باش بکەین، یاری بەرامبەر بەڕازیل هەموو کاتێک تایبەت بووە ''.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە کۆی 12 یاری رابردووی لە پاڵاوتنەکان، هەشت یاری بردووەتەوە و لە چوار یاریش بەرامبەربووە و بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.
لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی بەڕازیل یاری رابردوو توانیویەتی بلیتی مۆندیالی 2022 مسۆگەر بکات، بۆیە ئەنجامی ئەم یارییە هیچ کاریگەری لەسەر ئەوان نابێت.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆی 12 یاری لە پاڵاوتنەکان، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ، وەکو یەکەم هەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکای لاتین گەیشتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆەگەر کردووە.
تیتێ راهێنەری سامبا پێش یارییەکە نەیشاردەوە بۆ ئەوان هەموو کاتێک یاری بەرامبەر قورس بووە.
لهمبارهیهوه تیتی راهێنهری بهرازیل دهڵێت: '' لە نێوان هەموو ئەو یارییانەی کە ئەنجامانداوە، یاری بەرامبەر ئارجێنتینا و هەروەها کۆلۆمبیا زۆر قورس بووە. هەردوو هەڵبژاردە خواستی زۆریان هەیە، هەڵبژاردەی چیللیش بە هەمان شێوە، بەڵام من لێرە بە تایبەت باس لە ئارجێنتینا و کۆلۆمبیا دەکەم ''.