پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردنه به‌ر چه‌ك ده‌كات.. "ئه‌گه‌ر پێویستی كرد"
K24- هه‌ولێر:
پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێویست بكات په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك له‌دژی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی بێلاڕووس گیریان خواردووه، كه له فشارخستنه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بۆ رێگدان به په‌ڕینه‌وه‌یان له سنوور به‌رده‌وامن.
ئانا میخالسكایا، گوته‌بێژی پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، "ده‌توانم بۆتان دووپات بكه‌مه‌وه، كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه پێویستی كرد، پاسه‌وانانی سنوور له به‌كارهێنانی چه‌ك سڵ ناكه‌نه‌وه".
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بژارده‌یه به‌لاوه بنێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌فتاری كۆچبه‌ران و هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌زاندنی سنوور و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان و به‌ردبارانكردنی پاسه‌وانانی سنووری پۆڵه‌ندی، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاوپڕژینی به‌هێز و گازی فرمێسكڕێژیان به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران به‌كارهێناوه.
له 8ی مانگی رابردووه‌وه، هه‌زاران خێزانی كۆچبه‌ر، كه به‌شێكی زۆریان كورد و عه‌ره‌بی عێراقین، له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌وندا كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بپه‌ڕنه‌وه ناو خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌هۆی رێگرییه‌كانی هێزه‌كانی پۆڵه‌ندا، چادریان له‌ناو دارستانه‌كانی سه‌ر سنوور هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌نداش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان پێ بده‌ن و هێزێكی لۆجستی و كه‌لوپه‌لی زۆری سه‌ربازیی له‌سه‌ر سنوور كۆكردووه‌ته‌وه.
وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆخه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی وڵاتی بێلاڕووس، به‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته كۆچبه‌ران بۆ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا ملكه‌چی داواكارییه‌كانی بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا بێلاڕووس ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B