وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: 300 داواكاری گه‌ڕانه‌وه له سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا تۆمار كراون
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 300 داواكاری گه‌ڕانه‌وه له سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا تۆمار كراون، كه داوایانكردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كانی گیرخواردوو له سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا، داواینكردووه كه له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆیان.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، 240 كه‌س داوایانكردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، جیا له‌وه‌ش 65 كه‌سیش رێگه‌پێدانیان وه‌رگرتووه.
گوتی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له رێگه‌ی شانده دیپلۆماتكاره‌كانی به‌رده‌وام له بێلارووس كار ده‌كه‌ن.
روونیكرده‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر داواكاری خۆیان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، چونكه حكومه‌ت سه‌لامه‌تی كۆچبه‌رانی ده‌پارێزێت.