نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای دانبه‌خۆداگرتن له ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و له‌پێناو راگرتنی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوانیان، په‌نا ببه‌نه به‌ر دیالۆگ.
فه‌رحان حه‌ق، جێگری گوته‌بێژی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ئه‌و راپۆرتانه ده‌كه‌ین، كه له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر سنووری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان بڵاوده‌كرێنه‌وه و پێویسته له راستی و دروستی ئه‌و راپۆرتانه دڵنیا بینه‌وه".
فه‌رحان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، دان به‌خۆیاندا بگرن و كار له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سێقۆڵیی 9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2020 و 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری هه‌مان ساڵ بكه‌ن و هه‌موو ناكۆكییه‌كانیان به رێگه‌ی ئاشتیانه و له‌میانه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.. ئێمه له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ین بۆ گرژییه‌كان".
هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا كوژرانی 15 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجامی پێكهه‌ڵپژانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر سنوور رایگه‌یاند و مه‌ترسی خۆی له دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕێكی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو له نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باخ نیشاندا.
هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیاش گوتی: 12 سه‌ربازیان له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئازه‌ربایجانه‌وه به‌دیل گیراون.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان به‌رپرسیارێتی گرژییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵاتی خسته ئه‌ستۆی هێزه‌كانی سوپای ئه‌رمینیا و به‌وه تۆمه‌تباریكرد، كه گێچه‌ڵكاریه مه‌به‌ستداره‌كانی سوپای ئه‌رمینیا بوونه‌ته هۆی نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئه‌نته‌رفاكسی ئه‌رمه‌نی بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان هه‌ڵگیرسا و تێیدا 15 سه‌ربازی ئه‌رمینی كوژران و جیا له بریندار بوونی سه‌ربازێكی زۆری له هه‌ردوو لا.
دوێنێش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان رایانگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات روویداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، كه شه‌ڕ تێیدا روویداوه.
H.B