سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە  محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) دەکات

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم)
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم)

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) کرد بۆ  کۆچی دوایی (منذر الحلبوسي) مامی.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم)، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.