یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بێلارووسەوە دەگەڕێنەوە عێراق
K24 – هەولێر
بڕیارە سبەی یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بێلارووسەوە بگەڕێنرێنەوە عێراق، کە لە سەر سنووری بێلارووس – پۆڵەندا گیریان خواردووە.
ئەرکان شیبانى وەزیرى گەیاندنى عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 18/11/2021، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەر سنوورى بێلارووس دەگەڕێنەوە و حکومەتى عێراقیش تێچووى گەڕانەوەیان لەئەستۆ دەگرێت.
پێشتر ئهحمهد سهحاف، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگەیاندبوو، 300 داواكاری گهڕانهوه له سنوورهكانی بێلارووس و پۆڵهندا تۆمار كراون، كه داوایانكردووه بگهڕێنهوه بۆ عێراق.
هاوکات، ئانا میخالسکایا گوتەبێژى پاسەوانى سنوورى پۆڵەندا، هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی بەرانبەر بە کۆچبەران کرد، ئەگەر لەسەر هەوڵی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی بەردەوام بن.
ماوەیەکە هەزاران کۆچبەر، کە بەشێکیان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن، لەسەر سنوورەکانى بێلارووس لە دۆخێکی سەختدا گیریان خواردووە، پۆڵەنداش بەهێزى سەربازى رووبەڕوویان بووەتەوە و رێگەنادات لە بچنە ناو خاکی ئەوان و سنوورەکان تێپەڕێنن.