تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات

شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا روو لە عێراق دەکات
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەدات، کە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان روو بکاتە عێراق.

ھەیسەم عوبێدی، بەڕێوەبەری بەشی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رەنگە لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان، شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە عێراق بکات".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، داوای لە هاووڵاتیان کرد، پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و دەمامک بەکاربێنن و ڤاکسین وەربگرن.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، پێشبینی دەکەن شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ بێت، کە ئیستا هەرێمی کوردستان لەناو شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دایە.