"نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە"

پێشبینی بۆ کاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەخرێتەڕوو
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

K24 - هەولێر

بەرپرسێکی کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی رایگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022 بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئۆتابێک کریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بازرگانی و لۆجستی لە کۆمپانیای رووسنەفت، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆرسەی مۆسکۆ رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا بە پاڵپشتی کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراو، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و پێشبینییەکان بە بەردەوام سیاسەتی ئۆپێک پڵەس، هەروەها زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئەوروپا نرخی نەوت لە سەرووی 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.