نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم جەخت لە پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى دەکەنەوە

نێچيرڤان بارزانى و عەمار حه‌كيم، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
دیداری نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم
دیداری نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم

K24 - هەولێر

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/11/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى عێراق به‌گشتى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پڕۆسه‌ى سياسى، حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵى عێراق و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌ميان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ وڵات و ده‌ستگرتن به‌ بژارده‌ى ديموكراسييه‌وه‌ و بره‌ودان به‌ پرۆسه‌ى سياسى و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشنێكى ره‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ ئێستا و داهاتووى عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بكات.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا باس له‌ سه‌ر‌نج و تێبينييه‌كانى سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى رێكاره‌ ده‌ستوورى و ياسايييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و حكومه‌تى داهاتووش بايه‌خ و گرنگى به‌ داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیان بدات.