لە سوید پەنابەرێك لە نهۆمی پێنجی باڵه‌خانه‌یه‌کەوە منداڵەکانی فڕێدەدات
K24 - ئەوروپا – سوید:
باوکێک لەناو جێگای خەودا هەردوو منداڵەکەی بەر چەقۆدەدات و لە نهۆمی پێنجی باڵه‌خانه‌یه‌کەوە فڕێیاندەداتە خوارەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، یه‌كێك له‌و دوو منداڵه گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵه‌كه‌ی دیكه به برینداری گه‌یندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
لە شاری ستیکهۆلمی پایتەختی سوید، ژن و مێردێك کە خەڵکی سنیگالی ئەفریقیان، دەمەقاڵێ له‌نێوانیان درووست ده‌بێت، ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی کوڕ و کچێکن، لە ئاکامدا باوکەکە لەکاتی خەودا و لەسەر جێگاکانیان بە چەقۆ دەکەوێتە گیانی منداڵەکانی.
دوای بریندارکردنیان، لە نهۆمی پێنجەمی ئه‌و باڵه‌خانه‌ی تێیدا دەژین، منداڵەكان فڕێدەداتە خوارەوە و ھەر لەوێدا کوڕەکەی، کە بەتەمەن منداڵترە گیان لەدەستدەدات و کچەکەشیان دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و بە برینداری و زیانی گیانی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و لە هەوڵی مانەوەدایە بۆ ژیان.
ئەم ڕووداوە لە ناوچەی ھەسێلبی شاری ستۆکهۆلم روویداوە، پیاوەکە پێشتر لەگەڵ ژنێکی سویدیدا بووە و جیابوونەتەوە، پاشان لەگەڵ ئەم ژنەی وڵاتی خۆیان (سنیگال) ژیانی ھاوسەرییان پێکھێناوە.
له‌كاتێكدا لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ سنوورەکانی بێلاڕووس و پۆلەندا هەموو میدیاکانی سەرقاڵی هەواڵی کۆچبەرانن و باس لە هاتنی ئه‌و لێشاوه زۆره ده‌كه‌ن و مه‌ترسیان له دروستبوونی نائارامی لەسوید دەکەن، ئەم رووداوەش زیاتر خەڵکی ئەو وڵاتەی تووشی شۆک کردووە.