مه‌سرور بارزانی وه‌ک نوێنه‌ری کورد
مه‌سرور بارزانی قسه‌ی دڵی کورد ده‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌یکات به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کورد. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مرۆڤی قه‌یرانێکی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی کورده له باشووری کوردستاندا، که ده‌رکه‌وتنی پێویستییه‌کی مێژوویی بوو.
مه‌سرور بارزانی، به واتا نیچه‌ییه‌که‌ی مرۆڤی ویستی هێزه، چونکه ته‌نیا سیاسییه‌کی کورد، که خاوه‌نی ویستی هێزه (Will to Power) به ئاشکرا کوردبوونی خۆی و ویسته‌کانی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کورد له میدیادا راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، من کوردم و عێراق وڵاتێکی دروستکراوه و من ناچارکراوم، که له‌م وڵاته‌دا بژییم. هه‌روه‌کو چۆن کورد له تورکیا و ئێران و سووریاشدا ناچارکراوه، که له‌و وڵاتانه‌دا بژیین.
کورد له باشووردا پێویسته ئه‌قڵانیی بیر له‌وه بکاته‌وه، که ئه‌م پیاوه‌ی ده‌وڵه‌ت له چه‌ند خولی ئایینده‌شیدا چ بهێڵێته‌وه و چ بپارێزێت. ده‌ستبه‌رداربوونی شێواندنی نیشتمان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه بۆ حکومه‌ت پێویستییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌رییه، چونکه دواجار ئێمه ته‌نیا و ته‌نیا پێکه‌وه ده‌گه‌ین به ئامانجه گه‌وره‌که، که ئه‌ویش ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کورده. شێرکۆ بێکه‌سی گه‌وره، ته‌نانه‌ت وه‌سیه‌تی ئه‌وه‌ی کرد، که ئاڵایه‌کی کوردستان له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی بشه‌کێته‌وه. ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌ی ئازاری کوردبوونی چه‌شتبێت ده‌زانێت نرخی کورد بوون و ئازادیی له چیدایه.
ئێمه چه‌ندینجار نیگه‌رانی به‌شێک له سیاسییه‌کانمان بووین، سیاسییگه‌لێک، که نوێنه‌ری کورد بوون و ده‌یانگوت، من عێراقیم، ئێمه هه‌موومان ئێراقین یان هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه. ئه‌مڕۆ خاوه‌نی سه‌رۆکێکین، که قسه‌ی دڵی هه‌مووان ده‌کات. چ به شانازیی و شکۆوه کوردبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و چ کوردستانیش له عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا جیاده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش مه‌سرور بارزانی ده‌کاته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کورد، که قسه‌ی دڵی کورد خۆی ده‌کات و کورد به‌خته‌وه‌ر ده‌کات به‌وه‌ی، که سه‌رۆکێکیان هه‌ڵبژاردووه، که له خزمه‌تی کورددایه.
پراکتیزه‌کردنی ویستی هێز له مه‌سرور بارزانییدا، پراکتیزه‌کردنی ویسته‌کانی کورد خۆیه‌تی. ئه‌م پراکتیزه‌کردنی ویستی هێزه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه، ئاینده‌ی خودی پارتی دیموکراتیش هه‌م به‌هێزتر ده‌کات و هه‌میش ده‌یپارێزێت، چونکه هاووڵاتیانی کورد پارتێکیان ده‌وێت، که سیاسییه‌کانی له خزمه‌تی کورددا بن و سڵ له کوردبوونی خۆیان و کوردستانیی بوونی خۆیان نه‌که‌نه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، به زمانێکی سیاسیی راسته‌وخۆ نه‌ک دیپلۆماسییانه گوتی:
نه عه‌ره‌بم، نه ئێرانیم
نه تورکێکی شاخستانیم،
نه‌ک من هه‌ر خۆم، مێژووش ئه‌ڵێ
هه‌ر کوردم و کوردستانیم،
ماوه‌ته‌وه بڵێم، ئه‌م سه‌رۆکه بپارێزن، ئه‌م سه‌رۆکه بهێڵنه‌وه، چونکه ئه‌م سه‌رۆکه قسه‌ی دڵی هه‌مووان ده‌کات، له خه‌می هاووڵاتیان و نیشتیماندایه.