هه‌ردوو سه‌رۆكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) پێشوازى له به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فيدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق به‌گشتى و قۆناغى دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، پرسى دامه‌زراندنى حكومه‌تى داهاتووى عێراق، شه‌ڕى تيرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه هه‌مووان پێكه‌وه بۆ جێگيركردنى سه‌قامگيرى و هێنانه‌كايه‌ى حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆ چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان كار بكه‌ن و پرۆسه‌ى سياسى و وڵات بخه‌نه سه‌ر ڕێچكه و پێگه‌ى دروستى خۆى.