سه‌یرترین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له هیندستان به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
ئاهه‌نگێكی سه‌یری هاوسه‌رگیری له ویلایه‌تی كیرالا-ی هیندستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا هه‌ر یه‌ك له لینین و ماركس و ئینگلز له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده بوون، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوانه كه‌سایه‌تی ناسراوی شیوعییه‌كانن له جیهان.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له "ماركس" و "لینین" و "هو چی مینهـ" (سه‌ركرده‌یه‌كی ڤتێتنامی بووه)، به‌یه‌كه‌وه به‌شدارییان له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری "ئینگلز" كرد.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیچ ئه‌ڵمانییه‌ك یان رووسییه‌ك یان ڤێتنامییه‌ك له‌و ئاهه‌نگه ئاماده‌نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی هیندستانن و به شیوعییه‌كان سه‌رسامن، زۆربه‌ی ناوه دیاره‌كانی شیوعییه‌كان له ویلایه‌تی كیرالا گوێبیست ده‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرترین لایه‌نگرانی شیوعی تێدایه، كه له زۆربه‌ی شه‌قام و باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته دروشمی چه‌كوش و داسه‌كه‌ی شیوعییه‌كان هه‌ڵواسراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی گاردیان، "ئینگلز" و "لینین" بران، "ماركس" و "هو چی مینھـ" كوڕی یه‌كێك له لایه‌نگرانی حزبی شیوعین له‌و ناوچه‌یه.