مه‌رجه‌كانی لۆكاشینكۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران ئاشكرا كران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیستۆنیا، ئیڤا ماریا لیمیتس، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی بێلاڕووس، ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ دوو مه‌رجی هه‌یه بۆ كۆتایهێنان به كێشه‌ی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ETV)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیستۆنیا گوتی: لۆكاشینكۆ داوا ده‌كات، یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابه‌رێت و دان به شه‌رعییه‌تی مانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا بنرێت.
ئیڤا ماریا لیمیتس، روونیكرده‌وه، ئیستۆنیا به لایه‌وه گرنگه سزاكانی سه‌ر بێلاڕووس وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه و توندتریش بكرێن.
گوتیشی: زۆر گرنگه یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كگرتووانه رووبه‌ڕووی بێلاڕووس بوه‌ستێته‌وه و فشاری زیاتری له‌سه‌ر درووست بكات.
سه‌رچاوه: RT