ئه‌نقه‌ره‌: له‌ مه‌تینا و خواكوڕك 3 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كرانه‌ ئامانج

فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌ردوو ناوچه‌ی مه‌تینا و خواكوڕكیان كردووه‌
سوپای توركیا
سوپای توركیا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 3 چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و توركیا كراونه‌ته‌ ئامانج.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌ردوو ناوچه‌ی مه‌تینا و خواكوڕكیان كردووه‌ و 3 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ