وه‌زاره‌تی كاره‌با: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی (صیانه) و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و باشتر کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا:
- 140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکرێت.
- تا کۆتایی ئەم هەفتە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت.
- پرۆسەی چاکسازی لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواو دەبن.
- پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت.
راشیگه‌یاند، وەزارەتی کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات.