مۆسكۆ: دژی هه‌وڵی درووستكردنی "هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت"ین له ناو سووریادا
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دژی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی كیانی "هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت" له ناو خاكی سووریادا.
مۆسكۆ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پێویسته رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگیرێت و "ده‌ستدرێژییه‌كان"ی ئیسرایلیش دووباره نه‌بنه‌وه.
نێرده‌ی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤرنتییڤ، گوتی: هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی كیانی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له سووریا قبووڵكراو نین.
جه‌ختیكرده‌وه، رووسیا پێداگره له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و رێزگرتن له سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نێردراوی سه‌رۆكی رووسیا له میانی ئه‌و گفتوگۆیه هات، كه ئه‌مڕۆ له كۆشكی كۆنگره‌كانی دیمه‌شق له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی رووسیا – سووریای سه‌ر به كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا هات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، لاڤرنتییڤ گوتی: پێویسته به‌رده‌وام بین له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به تایبه‌تی له ئیدلب، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی توركیا واژووی كردوون جێبه‌جێ بكرێن و ئه‌و وڵاته به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه بگرێته ئه‌ستۆ، كه له‌وێ رووده‌ده‌ن. هاوكات پێویسته له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا، شه‌ڕی تیرۆر بكرێت.
سه‌رچاوه: سانا