"ئاشكرا بووه ئالڤێس له ترسی خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا"
دانی ئالڤێس دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، لە یاریگای کامپ نۆ بە هاندەرانی یانەکەی ناسێندرا، بەرگریکارە 38 ساڵانەکەی بلاوگرانا، لەمەودوا بە درێسی ژمارە هەشت رکابەری لەسەر ناسناوەکان لەگەڵ یانەکەی دەکات، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیاش پێیوایه ئالڤێس له پێناو رازیكردنی دڵی خێزانه‌كه‌ی رازیبووه بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه.
ئالڤێس دوای ئەوەی لە ساڵی 2015 ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای جێهێشت، دوای هەوڵدانێکی زۆر دووبارە گەڕایەوە ریزەکانی یانەکەی پێشووی و ئەمجارەیان لە تەمەنی 38 ساڵیدا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی زیاتر لەگەڵ ئەو یانەیە دەدات.
نهێنی پۆشینی درێسی ژماره 8 ئاشكرا ده‌كات
ئالڤێس دوای ناساندنی وەکو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، درێسی ژمارە هەشتی پێشکەش کرا، ئەو درێسەی ساڵانێک ستۆیچککۆف و ئینیێستا پارێزگاریان لێدەکرد و لە یەکەم دیمانەشیدا ئەو یاریزانە رایگەیاند بۆ لەبەر کردنی ئەم درێسە، مۆڵەتی لە هەردوو یاریزانەکە وەرگرتووە.
ئالڤێس: هه‌ر كه‌سێك بارسێلۆنا جێبهێڵێت هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كات
دانی ئالڤێس له مه‌راسیمی ناساندنی وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی: ئەو کاتەی ریزەکانی بارسێلۆنام جێهێشت، دوای ساڵێک داوای گەڕانەوەم کرد، بەڵام سەرۆکایەتی ئەو کاتەی یانەکە داواکاری منیان رەتکردەوە، بەڵام ئێستا لاپۆرتا دەرفەتێکی دیکەی پێداوم.
ئالڤێس ده‌شڵێت: دوای دەست نیشانکردنی چاڤی وەکو راهێنەر، زانیم کە چانسی ئەوەم هەیە جارێکی دیکە بگەرێمەوە ئەو یانەیە، پێشتریش لەبەر ئەوە بریاری جیابوونەوەمدا، نەمویست دەربکرێم، پۆشینی درێسی ژمارە هەشت بۆ من شانازیەکی گەورەیە و، پێش ئەوەی ئەم ژمارەیە دەست نیشان بکەم، مۆڵەتم لە دوو ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیە وەرگرتووە ."
ئالڤێس گوتیشی: گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ بارسێلۆنا خه‌ونێك بوو له مێژه چاوه‌ڕێ بووم، ئێستاش كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه و له جاران زیاتر بارسێلۆنا خۆشه‌ویستر بووه، هیچ شوێنێک لە بارسێلۆنا باشتر نیە، هەرکاتێک ئەو یانەیە جێدێڵێت، ئینجا هەست بە پەشیمانی دەکەیت، ئێستاش من لێرەم، چونکە یەکێکم لە ئێوە و هەموو هەوڵەکانم دەدەم بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنین، هیچ گومانێکیشم لەسەر ئەوە نیە کە دەتوانین وەکو رابردوو رکابەری سەرەکی بین لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان ''.
"ئالڤێس له ترسی خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا"
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: ئالڤێس زیاده‌ڕۆیی و ریكلامێكی زۆر كرد كه گوایه له پێناو خۆشه‌ویستی بارسێلۆنا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیسپانیا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی شتێكی تره و ئالڤێس له‌ژێر فشاری (جوانا سانز)ـی خێزای گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا، چونكه خێزانه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئیسپانیایه و یه‌كێكه له نماییشكاره به ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته و خانمێكی بازرگانیشه و چیتر ئاماده نه‌بوو له به‌رازیل و وڵاتانی دیكه بژیت و پاڵه‌په‌ستۆی خسته سه‌ر ئالڤێس كه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت بگه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا، بۆیه له‌به‌رخاتری خێزانه‌كه‌ی بڕیاریدا به به‌لاش یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات.
ئالڤێس سەرەتا لە ساڵی 2008 بۆ جاری یەکەم پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، ئەو کات تەمەنی 25 ساڵ و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی 26 ناسناو بەدەست بێنێت، ئیستا کە لە تەمەنی 38 ساڵیدا گەڕاوەتەوە، هەموو ئامانجی ئەوەیە ناسناوی دیکە لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنیت.
دانی ئالڤێس پێشتر لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2016 یاری بۆ بارسێلۆنا کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە شەش ناسناوی لالیگا، چوار جامی شای ئیسپانیا، چوار ناسناوی سوپەری ئیسپانیا، سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ، سێ ناسناوی سوپەری ئەوروپا و سێ ناسناوی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە.