3 وڵات ئێران به به‌هاككردنی سیستمی ژێرخانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئوستراڵیا ئێرانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هاككه‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژێرخانه ستراتیژییه‌كانییان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و ته‌ندروستی.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئوستراڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك هاككه‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه گه‌وره‌كانی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه كه ئێران له پشتیانه‌وه‌یه.
راشیانگه‌یاند، تاوانباران هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی سیستمی كۆمپیوته‌ر، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كۆمپانیای پڕۆگرامی مایكرۆسۆفت و فۆڕتنیت و ئه‌و به‌رنامانه‌شیان به‌كار هێناوه كه داوای پاره ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دووباره به‌كار هێنانه‌وه‌یان.