ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه تێیدا داوا له هاووڵاتیانی هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و راپه‌رین ده‌كات كه ماوه‌یه‌ك كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه:
هاووڵاتیانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی کەم دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر خشتەی پێدانی کارەبا دێت.
پڕۆژەی راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە- سۆران - چوارقورنە) بۆ بەهێزكردنی تۆڕی كارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین گەیشتووەتە قوناغێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بەوە هەیە لەماوەی 7 بۆ 10 رۆژێکدا کارەبایەکی کەمتر بدرێتە هەردوو دەڤەرەکە.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆ دەکەین لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە هاوكارمان بن، کە بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە دۆخی گواستنەوەی كارەبا بۆ هەردوو ناوچەکە باشتر دەبێت.