پێنتاگۆن: دژی هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی بهرگری له خۆمان دهكهین
K24 – ههولێر:
لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمهریکا رایگهیاند، دژی هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی، بەرگری لە خۆمان و هاوپەیمانەکانمان دەکەین.
وەزیری بەرگریی ئەمهریکا راشیگهیاند، ئێران سەقامگیریی ناوچەکه تێکدەدات پابەندین به پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گوتیشی: چالاکییە دەریاییەکانی ئێران له کەنداو ناپیشەیین و چاوپۆشی له کردەوەکانی ئێران ناکەین.
ئۆستن ئاماژهیپێكرد، توانای بەرگری له خۆمان و هاوپەیمانەکانمان هەیه.