رەئیسی لەگەڵ کازمی باسی سەقامگیری عێراق دەکات
K24 - هەولێر
سەرۆک کۆماری ئێران بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و باسیان لە سەقامگیری عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لەسەر یەکپارچەیی و سەقامگیری عێراق کردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، رەئیسی بە کازمی گوتووە: "دوژمنانی ناوچەکە، ئارامی و پێشکەوتنییان بۆ گەلی عێراق ناوێت و بەدوای ئامانجی شەڕانگێزییەوەن و دەیانەوێت ناکۆکی و دووبەرەکی بنێنەوە".
سه‌رۆكی ئێران، ئەوەشی خستووەتەڕوو"یه‌كپارچه‌یی عێراق بابه‌تێكی ستراتیژیه و جێگه‌ی سازشكردن نییه، پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌كاربهێنرێن بۆ ئارامكردنه‌وه و سه‌قامگیری عێراق".
وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، رەئیسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گوتویەتی: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو له به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی عێراق، بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان له رێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه".