وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا مه‌ترسیداره
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی چواره‌می له سه‌ره‌تای زستاندا، كۆرۆنا به خێرایی له‌ناو خه‌ڵكی بڵاو ده‌بێته‌وه و مه‌ترسیداره.
ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تێبینی ئه‌وه كراوه كه هاووڵاتیان كه‌متر ڤاكسین وه‌رده‌گرن و رێژه‌كه دابه‌زیووه و رێنماییه‌كانیش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێن، ره‌نگه شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا مه‌ترسیدار بێت و به‌خێرایش له‌ناو خه‌ڵكی بڵاو ببێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، شه‌پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن زیاتر تووش بوون و پێوه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا، شه‌پۆلی سێیه‌م له نێو منداڵاندا به فراوانی بڵاو بووه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له سه‌ره‌تای زستاندا شه‌پۆلی چواره‌م به كاریگه‌رییه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ڤاكسین وه‌رنه‌گرن، ره‌نگه بگه‌ڕێینه‌وه چوار چێوه‌ی یه‌كه‌م.
تا ئێستا له عێراق 2.071.689 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون، 23.580 كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 134 كه‌سیش له سه‌رانسه‌ری عێراق له چاودێری چڕ خه‌وێندراون.