ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ره‌خنه‌ له‌ بڕيارێكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرن

سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لامەركەزی، یەكە ئیدارییەكان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان رەخنە لە بڕیارەكەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان دەگرن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c6181f4b-1a77-452e-bd32-5a82054ba1fc/halwashandnaway%20bryari%20pedani%20lamarkazyat%20ba%20parezgakan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لامەركەزی، یەكە ئیدارییەكان  و ئەنجوومەنی پارێزگاكان رەخنە لە بڕیارەكەی  ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان دەگرن.

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، نیگەرانن لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران كە تایبەت بوو بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكان بۆ پارێزگاكان.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێریش ئاماژە بەوە دەكات لە ئەگەری پێدانی لامەركەزییەت بە پارێزگاكان وەزارەتەكان كارەكانیان ئاسانتر دەبێت.

ساڵی 2012 ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی بۆ پارێزگا و یەكە ئیدارییەكان دەركرد، بەڵام لە 17ى نيسان/ ئه‌پريلى ئەمساڵ، بڕیارەكەی ھەڵوەشاندەوە، ھۆكارەكەشی بۆ رەچاوكردنی دۆخی ئابووری ھەرێم و كۆنترۆڵكردنی زیاتری داھات و خەرجیەكان گەڕاندووه‌تەوە، سەرۆكی لیستی خزمەتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای وایە ئەو بڕیارە خزمەت بە ھاووڵاتیان ناگەیەنێت.

یەكێك لە خاڵەكانی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەكە، وەزارەت و پارێزگا و یەكە ئیدارییەكان سەرپشك دەكات لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكان دەسەڵاتەكانیان بۆ خوار خۆیان دابەزێنن، بە ئامانجی پرەنسیپی دابەزاندنی دەسەڵاتەكان كەمكردنەوەی رۆتینات.