واشنتن: كۆتایی ئه‌مساڵ رۆڵی سه‌ربازانمان له عێراق بۆ راوێژكاری ده‌گۆڕێت
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی سه‌روه‌ریی و ئاسایشی عێراق.
میرا ریسنیك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق له سه‌ر داوای به‌غدا بووه.
ریسنیك راشیگه‌یاند، به‌غدا داوایكردووه سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق بمێنێته‌وه، به‌ڵام له 31 كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌ركی سوپا له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری ده‌گۆڕێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق به گوێره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانی به‌غدا وواشنتن ده‌بێت.
گوتی: له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران، به‌تایبه‌ت درۆنه‌كانیان كه هه‌ڕه‌شه‌ی جدین، واشنتن ده‌یه‌وێت هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه بكات.