كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات
K24 - هەولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌لێك ده‌خاته به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌م هه‌له كارا ده‌بێت، بریتیه له‌وه‌ی به‌كاربه‌ران بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كۆمپانیا بكه‌ن، خۆیان ئامێره‌كانیان چاك ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمپانیای ناوبراو رایگه‌یاند، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ بێ ئه‌وه‌ی روو له سێرڤسه‌كان بكه‌ن، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌توانن خۆیان ئامێره‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 راده‌گه‌یندرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، ئه‌و بازاڕه‌ی كه به‌ناوی (سیلف سیرڤس ریبیر) راگه‌یندراوه، رێگه به‌وه ده‌دات كه 200 پارچه‌ی به سوود له كه‌ره‌سته‌كانی چاككردنه‌وه دابین بكات، به‌تایبه‌ت بۆ جۆره‌كانی ئایفۆن 12 و 13، وه‌ك پاتری و شاشه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رده‌وام تووشی ره‌خنه ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كه ناوه ناوه ده‌یكات و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر دروست ده‌كات.