كرملن: پوتن و بایدن كۆ ده‌بنه‌وه‌

"په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌رپرسی ئاسایشی نیشتیمانی تایبه‌تیش بوو به‌ دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و كێشه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلارووس"
پووتن و بایدن كۆ ده‌بنه‌وه‌
پووتن و بایدن كۆ ده‌بنه‌وه‌

K24 - هەولێر:

كۆشكی كرملن بڵاویكرده‌وه‌،  په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا، جه‌خت له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی لووتكه‌ی بایدن و پوتن كرایه‌وه‌.

دیمتری بیسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی كرملن رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان نیكۆلای باتروشیف سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا و جاك سۆلیڤیان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا، بۆ ئاماده‌كاریكردنی لووتكه‌ی بایدن و پوتن.

بیسكۆف راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌رپرسی ئاسایشی نیشتیمانی تایبه‌تیش بوو به‌ دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و كێشه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلارووس.

كرملن جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر دیاریكردنی كاژمێری سفر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن و كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و پوتن.