یانه‌ی سۆران له‌گه‌ڵ چه‌ندان راهێنه‌ر له‌سه‌رهێڵه
یانه‌ی سۆران به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی راهێنه‌ری ئێرانی یانه‌كه‌ی مسته‌فا ئه‌فخه‌می دوورخسته‌وه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كه‌ش به كوردستان24ـی راگه‌یاند كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له یانه‌كه به‌ڕێوه‌یه.
یانه‌ی سۆران ئه‌م وه‌رزه له كۆی 6 یاری ته‌نیا یه‌ك یاری بردووه‌ته‌وه و 2 شكست و 3 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2021، یانه‌ی سۆران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانه‌وه راهێنه‌ره‌كه‌یان دوورخستووه‌ته‌وه.
فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه سیڤی چه‌ندان راهێنه‌ریان له رێگه‌ی بریكاره‌كانیانه‌وه پێگه‌یشتووه.
فه‌رمان ئیسماعیل هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ چه‌ندان راهێنه‌ر له‌سه‌رهێڵن و به‌شێك له راهێنه‌ره‌كان هی نێوخۆی كوردستان و به‌شێكیشیان هی عه‌ره‌بی عێراقین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی سۆران جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ره‌فیق سه‌عید راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه كه ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ره‌واندز هه‌یه یه‌كێكه له‌به‌ربژێره‌كان، ده‌شڵێت: له كه‌متر له 24 كاتژمێری داهاتوو راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌رمان ئیسماعیل ئاشكرای كرد كه گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی سووری رێككه‌وتووین بۆ یاریی داهاتوومان ئاماده ده‌بێت و یه‌كه‌مجاره ئه‌و یاریزانه ئه‌زموونی خۆی له خولی كوردستان تاقی ده‌كاته‌وه، له هێڵی ناوه‌ندیش كێشه‌مان هه‌یه و پێویستیمان به یاریزانی نوێیه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنین.